ئەمەریكا دەیەوێت ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكاندا لاببات.
لەوبارەیەوە لیندا تۆماس ، باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان گرینفیڵد رایگەیاند: بەشداربوونی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤدا شتێكی كۆمیدییە، ڕاستیش نییە، لەبەر ئەوەیە باوەڕمان وایە ئێستا كاتی ئەوەیە نەتەوە یەكگرتووەكان دەنگ لەسەر لابردنی بدات.
داواكەی باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لابردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنەكەدا لە تۆمەتەكانی ئۆكرانیاوە سەرچاوەی گرتووە كە دەڵێت: هێزەكانی ڕووسیا دەیان هاوڵاتی مەدەنییان لە شارۆچكەی بوچا كوشتووە.
ئۆكرانیا دەڵێت: لێكۆڵینەوە لە كوشتارییەكان دەكات، ڕووسیاش ڕەتی دەكاتەوە دەستی هەبووبێت تیایاندا.
ژێدەر/ دەنگی ئەمەریكا
ئەمەریكا: بەشداربوونی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤدا شتێكی كۆمیدییە
داواكەی باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لابردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنەكەدا لە تۆمەتەكانی ئۆكرانیاوە سەرچاوەی گرتووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.