هێزەكانی رووسیا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی گەورە بۆ سەر ناوچەی لوگانسك-ی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا دەكەن.
لەوبارەیەوە سێرگی گادای، دەسەڵاتداری هەرێمی لوگانسك لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند: هێزەكانی رووسیا لە ئامادەكاریدان بۆ ئەنجامدانی هێرشێكی گەورە لە دژی هێزەكانمان لە لوگانسك-ی رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا.
گادای ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوان ئەو كەلوپەلانە دەبینین كە لە ئاراستەی جیاوازەوە دەگەنە سەنگەری هێزەكانی رووسیا، دەزانن كە خۆیان بۆ هێرشێكی گەورە ئامادە دەكەن.
سێرگی گادای ، روونیشیكردەوە كە شەوی رابردوو هەوڵێك هەبوو بۆ چوونە ناو روبیگنی نزیك لوگانسك،بەڵام لەلایەن هێزەكانیانەوە هەوڵەكە پوچەڵكراوەتەوە .
سوپای رووسیا ئامادەكاری بۆ هێرشێكی گەورە دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.