ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئۆكراینا كه ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه بوونه‌ته 11 ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و مه‌ترسییانه‌ی كه له 24ی شوباتی ڕابردووه‌وه له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه.
ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی كه سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه له یه‌كه‌م ڕاپۆرتدا به‌ر له 3 هه‌فته ڕایگه‌یاندبوو كه ژماره‌ی ئاوانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونیان له ئۆكراینا به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان جێهێشتووه بریتین له 7.1 ملیۆن كه‌س، له‌نێویاندا 4 ملیۆن هاووڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه.
دواتر له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی ئۆكراینا به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته 9.7 ملیۆن كه‌س.
ڕێكخراوه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م نوێترین ڕاپۆرتی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كان 2.9 ملیۆن هاووڵاتی تر له ئۆكراینا ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه جگه له‌وانه زۆرێك له هاووڵاتییانی تریش به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و مه‌ترسییه‌كان بڕیاریانداوه ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌كه هێشتا زیاتر ببن.
جێی باسه به‌ر له ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ ژماره‌ی دانیشتووانی ئۆكراینا بریتی بوو له 44 ملیۆن كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.