یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای له خێرخوازان و خواپێداوان كرد له زه‌كات و به‌خشینه‌كانیان له‌م مانگه‌ی ڕه‌مه‌زاندا خانه‌ی نه‌واجه‌وانان و بێ سه‌رپه‌رشتان له‌یاد نه‌كه‌ن.
یه‌كێتییه‌كه ڕایگه‌یاند: ساڵانە لەگەڵ هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، نەریتی کۆمەڵگەی کوردی بەگشتی و موسڵمانان بەتایبەتی وایە گیانی هاوکاری و خێر و بەشینەوەی کۆمەکی و خواردن و شیرینی دەکەنە سیمایەکی جوانی کۆمەڵایەتی و بەنییەتی ڕەزامەندی خوا و بەجێگەیاندنی ئەرکی ئایینی ئەم کارە ئەنجام دەدەن.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمە لە یەکێتی زانایان دەستخۆشی زۆرمان بۆ سەرجەم دەزگا و کەسایەتیی خێرخواز و خواپێداوان هەیە لەبەرامبەر ئەم کار و هەنگاوە خێرخوازی و ئیمانی و ئینسانییەی پێشکەشی دەکەن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرمایەدار و خێرخوازان بکەین بە زەکات و بەخشینەکانیان خانەی نەوجەوانان و بێسەرپەرشتان لە یاد نەکەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه کە کۆمەکیكردنی نه‌وجه‌وانان و بێسه‌رپه‌رشتان زۆر خێرە و کارێکی مرۆیی گەورەیە و لەهەمان کاتدا بەپێی شەریعەتی ئیسلام دروستە زەکات بدرێت بەم چینه بەو مەرجەی لە خودی خۆیان خەرج بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.