Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 00:47

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت داشکاندن بۆ نرخی کارەبای فڕنەکان دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 50 لەسەد داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت.


نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.