وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی ژاپۆنی ئیمزا كردووه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی تواناكان و تۆژینه‌وه و ڕێنمایی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ به ئاماده‌بوونی ستافێكی په‌یوه‌نداری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یاداشته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی جایكای ژاپۆنی ئیمزا كردووه.
وه‌زیری كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: ئەم لێکتێگەیشتنە بریتییە لە پڕۆژەیەکی جێبەجێکردنی پەرەپێدانی تواناکان و توێژینەوە و ڕێنمایی کشتوکاڵی بۆ ماوەی 4 ساڵ لە ڕێكه‌وتی گەیشتنی پسپۆرانی جایکا بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌ی ڕێكخراوی جایكا لە قۆناغی یەکەمدا خۆی لە پلاندانان و ئامادەکاری دەبینێتەوە كه ماوەی ساڵێک دەخایەنێت .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئامانجمانە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کار بکەین بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی جوتیاران و پێشکەوتنی بەردەوام لە بەرهەم و کواڵێتی کشتوکاڵی لە ڕێگەی ئامانجکردنی وێستگەکانی توێژینەوە و بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتووی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.