وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوو بڕیاری نوێی له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌رهه‌می خه‌یار و په‌تاته ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: پاڵپشت بە یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ژمارە (4)ی ساڵی (2008) و لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان بڕیاردرا بە ڕاگرتنی بریاری پێدانی باج لەسەر بەرهەمی خەیاری هاوردە لە دەرەوەی وڵات تا رێکەوتی 2022/4/30.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها بڕیاردرا به درێژکردنەوەی ڕێکەوتی دەستپێکردنی قەدەغەی هاوردەکردنی پەتاتەی خواردن بۆ هەمان رێکەوتی ئاماژەپێکراوی سه‌ره‌وه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆ ئه‌م دوو به‌رهه‌مه نووسراوی فەرمییان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.