گۆڤارێكی جیهانی تایبه‌ت به سه‌روه‌ت و سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان ئاشكرای كرد، دۆناڵد تره‌مپ له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای له‌ده‌ستداوه، سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی 600 ملیۆن دۆلار زیادبووه.
گۆڤاری (فۆربس) بڵاوی كرده‌وه: له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 كاتێك تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای دۆڕاند، سامانه‌كه‌ی له 2.4 ملیار دۆلار بۆ 3 ملیار دۆلاری سافی به‌رزبۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌شێك له زیادبوونی سامانه‌كه‌ی تره‌مپ به‌هۆی دروستكردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌یه‌تی به‌ناوی (Truth Social) كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه.
ئه‌م زیادبوونه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ند جارێك ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه نیازی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا له ساڵی 2024 خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
جێی باسه تره‌مپ یه‌كێكه له سه‌رمایه‌دار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان و چه‌ندان كۆمپانیا و هۆتێل و شوێنی گه‌شتیاری تایبه‌ت به‌خۆی له ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020 به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره دیموكراتییه‌كه‌ی جۆ بایدن دۆڕا و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكای له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.