نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاونیشتمانه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئێستا ناوبرا باری ته‌ندروستی جێگیره.
نووسینگه‌كه ڕایگه‌یاند: ئێستا باری ته‌ندروستی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق باش و جێگیره.
ڕاشیگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتن و تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه عه‌لاوی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو و مابووه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی كۆچی دوایی ئه‌یاد عه‌لاوی بڵاو ده‌كرێنه‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه عه‌لاوی به‌هۆی نه‌خۆشی و ئازاری به‌ردی گورچیلكه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌یه و ئێستاش باری ته‌ندوستی جێگیر و باشه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.