بە گوتەی پزیشکان دەستبەرداربوونی وەرزش بۆ مانگێک چارەسەر نییە، چونکە راهێنان گرنگییەکی گەورەی لەسەر تەندروستی و دەرووندروستی مرۆڤ هەیە، هەروەها سووڕی خوێن چالاک دەکات و ماسوولکەکان بەهێز دەکات، ئارامکەرەوەیە و گوشاری دەروونی کەم دەکاتەوە.
کۆدەنگی ئەوە هەیە کە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە نێوان بەربانگ و پارشێوە، دەتوانرێت کاتێکی دیاریکراو لە پێش پارشێو بۆ وەرزشکردن دیاری بکرێت تا وەرزشی تێدا ئەنجام بدرێت.
پزیشکان رێنمایی ئەوە دەدەن کە باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش سێ بۆ چوار کاتژمێر دوای بەربانگ کاتێکی گونجاوە، چونکە ئەوکاتە پرۆسەی هەرسکردنی خواردن بە ئاسوودەیی و بێ هیچ کێشەیەک ئەنجام دراوە.
هەروەها ئەوەش دەخەنە روو، دەکرێت پێش بەربانگ هەندێک مەشق و راهێنانی جەستەیی بکرێت، بەو مەرجەی لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی بەربانگ ئەو مەشق و راهێنانە کۆتایی بێت، تا جەستە بە خێرایی ئەو شلەمەنی و خوێ و وزەی لە دەستی داوە قەرەبووی بکاتەوە.
باشترین کات بۆ وەرزشکردن لە مانگی رەمەزاندا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.