كیم یۆ جۆنگ خوشكی سه‌رکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون رایگه‌یاند،له ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا، له‌وانه‌یه ئه‌وان له به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور "چه‌كی ئه‌تۆمی" به‌كار بهێنن.
كیم یۆ جۆنگ كه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی ناوه‌ندنی پارتی كرێكارانی كۆریای باكووره، كاردانه‌وه‌ی نیشان دا به‌رامبه‌ر گوته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باشوور، سوه ووك كه ئاماژه‌ی به "هێرشی پێشگیریكردن" كردبوو.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی ناوه‌ندنی پارتی كرێكارانی كۆریای باكوور به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری په‌نابردنه به‌ر پێكدادانی سه‌ربازیی، هێزه‌كانی هێرشی ئه‌تۆمی وه‌ك كارێكی ناچاری به ئه‌ركه‌كانیان هه‌ڵده‌ستن.
كیم یۆ جۆنگ به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌مه "ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه"، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كان ئه‌وه‌یه به‌ر له جه‌نگ بگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت هێرشی ترسناك ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و سوپای كۆریای باشوور به نزیكه‌یی دووچاری به‌ته‌واوی له‌ناوبردن' ده‌بێته‌وه.
سوه ووک هه‌فته‌ی رابردوو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆیان ده‌ربكه‌وێت كۆریای باكوور به نیازه مووشه‌ك ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، خاوه‌ن توانای ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردنی هێرشی پێشگیریكردنیان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.