سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له كوێیه، ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌و دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌ی به‌رپرسیارە له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی جیهان، نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كاربكات.
له گوتارێكدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی خراپترین تاوانه‌كانی جه‌نگ له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م به‌ملاوه، له ئۆكراینا ئه‌نجامدراون و بانگه‌وازی كرد رووسیا به‌رپرسیار بكرێت له‌و تاوانانه‌ی كه له بوچا و شاره‌كانی دیكه ئه‌نجامیداوه.
زێلێنسكی سوپای رووسیای به كوشتنی ژنان، منداڵان و خێزانه‌كان، سووتاندنی ته‌رمه‌كانیان و ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژیی له بوچا تاوانبار كردووه و كرده‌وه‌كانی رووسیای به كاره‌كانی داعش چوواندووه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دیمه‌نی مانگه ده‌ستكرده‌كان و به‌ڵگه هه‌ن سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی كه له بوچا روویانداوه و داوای كرد، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانیان داوه‌ته سوپای رووسیا و ئه‌وانه‌شی كه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به "تاوانی جه‌نگ دادگایی بكرێن.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی به‌وه‌ی كه ناتوانێت رێگریی له جه‌نگ بكات، تاوانبار كرد و رایگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له كوێیه؟ ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌و دامه‌زراوه هه‌ستیاره‌ی به‌رپرسیار له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی جیهان، نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر كاربكات.
زێلێنسكی راشیگه‌یاند: ده‌مه‌وێت مادده‌ی یه‌كی به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانتان وەبیربهێنمه‌وه. ئه‌م رێكخراوه ئامانجی چییه؟ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی به‌ڵام ئێستا به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كرێت. ئاماده‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دابخه‌ن؟ ئایا پێتان وایه یاسای نێوده‌وڵه‌تیی له‌ناوبراوه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌تان نه‌خێره، پێویستە ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌كاربن. سیستمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێویستی به ریفۆرمی به‌په‌له هه‌یه، به‌وشێوه‌یه‌ش مافی ڤیتۆ نامێنێت و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه نوێنه‌رایه‌تی بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.