Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 03:53

یونیسێف: 519 منداڵ لە عێراق بەهۆی مینەوە کوژراون و برینداربوون

کوردستان TV
100%

سندوقی ھاریکاریکردنی منداڵان سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند کە لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، 519 منداڵ لە عێراق لە ئاکامی تەقینەوەی مین و پاشماوە جەنگییەکان کوژراون و برینداربوون.

یونیسێف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەی داوە کە لە میانی پێنج ساڵی رابردوودا، 519 منداڵ لە عێراق لە ئاکامی تەقینەوەی مین و پاشماوە جەنگییەکان کوژراون و برینداربوون کە 80 لەسەدای ئەو ژمارەیە لە رەگەزی نێرن.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی گرنگە، ھاووڵاتییان لەو ناوچانەی عێراق دوور بکەنەوە کە لە رووی چاندنی مینەوە مەترسیدارن و ھاتووە،ھانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق دەدەین کە ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی کە مین تیایاندا چێنراوە، تا ژینگەیەکی ئارام بۆ منداڵان لە عێراق دەستەبەر بکرێت.

ھێشتا ژمارەیەکی زۆر مین و بۆمب لە ناوچەکانی عێراق بەچێنراوی مانەتەوە بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکووک کە زۆربەیان بۆ سەردەمی جەنگی ھەشت ساڵەی عێراق-ئێران دەگەڕێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.