حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕە پارەیەك بۆ تەندروستی گەرمیان خەرج دەكات.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه راگه‌یاندراوه، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 850 ملیۆن دینار بۆ كڕینی ئامێری شكاندنی بەردی گورچیلە بۆ سەنتەری گورچیلە لە بەرێوەبەرایەتیی تەندروستی گەرمیان.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئەنجامدانی کارەکە بەشێوەی کەمکردنەوەی کراوە جێبەجێ دەکرێت بەپێی رێنوێنی ژمارە 2ی ساڵی 2016 جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.