زۆرێك له هاوڵاتیان تووشی زرینگه‌وه‌ی گوێ ده‌بن ، هه‌رچه‌نده له هه‌ندی كات دا هۆكاره‌كه‌ی دیار نییه ،به‌ڵام د. سه‌ڵاح عه‌بدولواحید سلێمان – پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری قورگ و لوت و گوێ و جوانكاری لووت به یانزه خاڵ به‌شێك له هۆكاره‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات كه بریتین له:
1- ته‌مه‌ن: ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رووی (50) ساڵه زۆرجار تووشی ژاوه‌ژاوی گوێ ده‌بن، به‌ڵام زۆربه‌ی كات لاوازی بیستنیشیان له‌گه‌ڵه.
2- نه‌خۆشی مینیه‌ر: ئه‌و نه‌خۆشیه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه نه‌خۆشه‌كه ژاوه‌ژاوی گوێیه‌كانی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای بیستن و سه‌رسووڕان، وه دووباره ده‌بێته‌وه‌و ته‌نها جارێك نیه.
3- بیستنی ده‌نگێكی زۆر به‌رز چ به یه‌ك جار یان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م وه‌كو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان یان ده‌نگی كارگه‌و مه‌كینه له شوێنی كار یان ژیان.
4. كۆبوونه‌وه‌ی شه‌معی ناو گوێ كه به ئاسانی چاره ده‌كرێت، زۆربه‌ی جاریش هۆكاره‌كه‌ی كه‌سه‌كه‌یه خۆی.
5- به‌هۆی زیانی لاوه‌كی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌كو ئه‌سپرین و هه‌ندێ ده‌رمانی ئازار شكێن.
6. زه‌بری ده‌ره‌كی به‌ر كه‌له‌ی سه‌ر بكه‌وێت یان گوێیه‌كان.
7- نه‌خۆشی ڕه‌قبوونی ئێسكۆكه‌كانی ناو گوێ: ئه‌وه‌ش نه‌خۆشیه‌كی تایبه‌ته تووشی گوێیه‌كان ده‌بێت، گوێی ناوه‌ڕاست، نه‌خۆشه‌كه هه‌ر دوولای گوێی لاوازه له ڕووی بیستنه‌وه جگه له ژاوه‌ژاو.
8- گرێی ده‌ماری هه‌شته‌می مێشك: كه گرێیه‌كه تووشی ده‌ماری بیستن ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه گوێیه‌كان لاواز ده‌بن و ژاوه‌ژاو ده‌كات، زۆر به هێواشی تووشی نه‌خۆش ده‌بێت.
9- به هۆی ئیلتیهابی گوێ.
10- كۆبوونه‌وه‌ی شله له‌ناو گوێ بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند هه‌فته بۆ چه‌ند ساڵێك.
11. لایه‌نی ده‌روونی وه‌كو خه‌مۆكی یان دڵه‌ڕاوكێ، به‌ڵام ژاوه‌ژاو له‌و جۆره نه‌خۆشانه كه‌مه‌و تووند نیه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.