Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:37

لەسەر مەریخ خێرایی دەنگ بە بەراورد بە زەوی هێواشترە

کوردستان TV
100%

لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری "Nature"دا بڵاوکراوەتەوە، زانایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە توێژینەوەیان لەسەر ئەو دەنگانە کردووە کە ئامێری پشکنینەکە رۆژێک دوای دابەزینی بۆسەر مەریخ لە 19ی شوباتی 2021ەوە تۆماری کردوون.

لە توێژینەوەکەدا باس لەوە کراوە کە دەرکەوتووە خێرای دەنگ لەسەر مەریخ بە بەراورد بە زەوی لە چرکەیەکدا 100 مەتر هێواشترە، هەروەها لەسەر مەریخ دوو جۆر خێرایی دەنگ بوونی هەیە.

توێژەران باس لەوە دەکەن کە لەسەر مەریخ خێرایی دەنگی بەرز و نزم لە یەکتری جیاوازن و ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە ژینگەی دەنگی بێ هاوتا لەسەر هەسارەکە بەهۆی پاڵەپەستۆی نزمی هەوا دروست بووە.

ئامێری پشکنینی "Perseverance" کە لە تاقیگەی جێت ئیتکی ناسا لە کالیفۆرنیا دروست کراوە و بە سووتەمەنی پلوتۆنیۆم کار دەکات لە 30ی تەمووزی 2020دا دوای حەوت مانگ لە هەڵدانی لە 19ی شوباتی 2021دا لەسەر هەسارەی مەریخ نیشتەوە.

کەشتی "Perseverance" لەنێو ئەو کەشتیانەی رەوانەی هەسارەی مەریخ کراون خاوەنی پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیایە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.