لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە كوردستانی ئێران، هێزه ئهمنییهكانی ئهو وڵاته لانی کەم 22 چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، لە ماوەی مانگی مارسی 2022دا، لانی کەم 22 چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون کە دوو کەسیان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و 20 کەسی دیکەیان سەرجەم سزای 63 ساڵ بەندکران و هەروەها یەکێکیان پێ بژاردنی بڕی 10 ملیۆن تمەن پارەیان بە سەردا سەپاوە.
ههنگاو راشیدهگهێنێت، فیرووز مووسالو و خەڵکی کۆتۆل و حاتم ئۆزدەمیر خەڵکی باکووری کوردستان دوو بەندکراوی سیاسی کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، هەروەها عەزیز قادرتاج مامۆستای قوتابخانەکانی شنۆ سزای 3 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.