Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:47

ئەمریکا: تەنھا بە جێگیرکردنی ھێزه‌كانمان لە ئۆکراینا دەتوانرێت رێگریی لە پۆتین بکرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، مارک میللی رایگەیاند لە رێگەی جێگیرکردنی ھێزی ئەمریکا لە ئۆکراینا نەبێـت ناتوانرێت رێگریی لە جەنگی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بکرێت.

مارک میللی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن لە دانیشتنێکی تایبەت بە بوودجەی بەرگریی ساڵی 2023 لە لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا گوتی: لە ماوەی42 ساڵی خزمەتی سەربازیمدا، گەواھیداری گەورەتریت ھەڕشە بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی ئەورووپا و جیھان دەبین. داگیرکاریی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، تەنھا ھەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیریی ئەورووپا ناکات بەڵکو ھەڕەشەی لە لەناوبردنی ئاشتی و سەقامگیریی جیھانیش دەکات.

مارک میللی لە وەڵامی پرسیاری راگه‌یاندنكاراندا كه‌ بۆچی ھەڕشەی سزاکانی ئیدارەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ رێگرتن لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین لە جەنگی ئۆکراینا شکستیھێناوە، له‌ وه‌ڵامدا گوتی، پۆتین ماوەیەکی دوورودرێژە ئامانجی داگیرکردنی ئۆکراینای ھەیە و ئەم ئامانجەشی جگە لە ناردنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بە ھیچ شێوەیەکی دیکە رێگری لێناکرێت.

سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، گوتیشیی: بۆ رێگەگرتنی پۆتین لە داگیرکردنی ئۆکراینا دەبوو ھێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا جێگیر کردبا. لەو بڕوایەدام کە ئەمە مەترسی ھەڵگیرسانی شەڕی لەگەڵ رووسیا لێدەکەوێتەوە و ئامۆژگاری ئەمەش ناکەم.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.