بەرپرسی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، جگە لە شەھیدانی شەڕی داعش خانوومان بۆ ھەموو شەھیدانی خۆمان لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە و ئێستاش بەرنامەمان داناوە بۆ ئەوانەی شەڕی داعشیش دروست بکەین، بەڵام حکوومەت بڕیاری داوە بۆ سەرجەم شەھیدانی کوردستان خانوو دروست بکات و ئەگەر نەکرا ئێمە خانوویان بۆ دروست دەکەین.
دکتۆر ئاراس حسۆ میرخان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: لە ساڵی ڕابردوو دوایین قۆناغی دروستکردنی خانوو بۆ کەسوکاری شەھیدانی پارتی لە سنووری سلێمانی دروست کرا کە ھەزار و 300 خانوو بوو، پێشتریش لە ھەولێر و دھۆک دروست کرابوو، بەڵام ئەوەی سلێمانی مابوو، ئەویش تەواو بوون و ئێستا تەنھا شەھیدانی شەڕی داعش ماون، خانوویان بۆ دروست بکەین.
بەرپرسی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان دهشڵێت: بڕیار بوو خانوو بۆ شەھیدانی شەڕی داعشیش دروست بکرێت و لە پلانی ئێمەدا ھەیە، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە بۆ ھەموو شەھیدانی شەڕی داعش بێ جیاوازی خانویان بۆ دروست بکات کە زیاتر لە دوو ھەزار شەھید دەبن، بۆیە ئێمە جارێ چاوەڕێی حکوومەت دەکەین بۆ ئەوەی حکوومەت خانوو بۆ ھەمووان دروست بکات.
دکتۆر ئاراس ئاماژهی بهوهشكردووه: ئێمە بەرنامەی خۆمان ھەیە بۆ دروستکردنی خانوو بۆ شەھیدانی شەڕی داعش، بەڵام حکوومەتیش بەرنامەی ھەیە، بۆیە چاوەڕێی حکوومەت دەکەین، دواتر بڕیاری خۆمان دەدەین.
بەرپرسی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئهوهشی خستووهته ڕوو : حکوومەت نایەوێت ھەر لایەنێک بۆخۆی خانوو بۆ شەھیدان دروست بکات، بەڵکو دەیەوێت خۆی بۆ ھەمووان دروست بکات، بۆ ئەو مەبەستەش بەرنامەیەکی داناوە و ئەگەر نەکرا ئەوکات پارتی خانوویان بۆ دروست دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.