جەنەڕاڵ مارک میلێی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا گوتی: شەڕکردنی زیاتر دەبێت لە ئۆکراینا، ململانێیەکی دوورمەودا دەبێت. بۆ چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت. دڵنیا نیم دەیان ساڵ بخایەنێت، بەڵام لانیکەم بۆ چەند ساڵێک ئەوە شتێکی حەتمییە.
میلێی راشیگهیاند: ئێمە باس لە ململانێیەکی زۆر دوورخایەن دەکەین کە رووسیا دەستی پێ کرد. پێموایە پەیمانی ناتۆ و ئەمریکا و ئۆکراینا هەروەها هەموو هاوپەیمان و هاوبەشەکان کە پاڵپشتی لە ئۆکراینا دەکەن بەشداری دەکەن لەم کارە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.
لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا ئەمریکا مەشق و راهێنان بە سەربازانی ئۆکراینا دەکات لەسەر چەکە نوێیەکان، میلێی لە وەڵامدا گوتی: بەڵی ئەمە راستە، ئەم کەرەستە و چەکانە لەپێناو بەکارهێنانی پێویستی بە مەشق و راهێنان هەیە و ئێمەش ئەو کارە دەکەین، مەشق و راهێنانەکان لە سەر خاکی ئۆکراینا بەڕێوە ناچێت بەڵکوو لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
ئهمریكا: شەڕ لە ئۆکراینا بۆ چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.