هاتووچۆی ههرێمی كوردستان بڕیاری نوێی لهبارهی مۆڵەتى شۆفێرى دهركرد.
هاتوچۆى هەرێم رایدەگەیەنێت، هاووڵاتییان دەتوانن پێش شەش مانگ لە بەسەرچوونى ماوەى مۆڵەتى شۆفێرى سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتووچۆ بکەن بۆ نوێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن پێش شەش مانگ لە بەسەرچونی ماوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بە مەبەستی نوێ کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان.
هاتوچۆى هەرێمی كوردستان ئاماژه بهوهشدهكات، ئەوەشى وەک کارئاسانییەک بۆ هاووڵاتییان وێناکردووە کە چیتر دووچاری سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری نەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.