وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌مال محه‌مه‌د وەزیری کارەبا ، بە پشت بەستن بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بڕیاری داشکاندنی (50%) کرێی کارەبای نانەواخانە و سەمونخانەکان دەرکرد.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت، بڕیارەکە لە رۆژی (2022/4/10) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی جێبەجێ دەکرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه 5 ى 4 ى 2022، نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
کاتی داشکاندنی کرێی کارەبای نانەواخانەکان دیاری کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.