لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 106 دۆلار و 87 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه 5 ی 4 ی 2022، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 109 دۆلار و 90 سەنت و رۆژەکەی بە106 دۆلار و64 سەنت تەواو کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6 ى 4 ى 2022، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی له‌سه‌دا 0،22 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بە106 دۆلار و 87 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 101 دۆلار و 92 سەنت فرۆشرا.
بڕیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ گه‌مارۆ خستنه سه‌ر کەرتی خه‌ڵووز لە رووسیا، كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
ئه‌م بڕیاره كه یه‌كه‌م بڕیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه له بواری كه‌رتی وزه‌دا به‌سه‌ر رووسیایدا بسه‌پێنێت له‌باره‌ی جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا، بووه هۆی نیگه‌رانی له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وت.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له بوچا كه ده‌كه‌وێته نزیك كیێڤی پایته‌ختی ئۆكراینا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپادا به‌شێوه‌ی هاوكات ئه‌مڕۆ سزا نوێ ئابوورییه‌كان بۆسه‌ر رووسیا راده‌گه‌یه‌نن.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 107 دۆلار و 45 سەنت بۆ 109 دۆلار و 32 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 105 دۆلار و 58 سەنت بۆ 103 دۆلار و 71سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.