Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 20:52

ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی سنووری قەزای خەبات کران

کوردستان TV
100%

 

کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەی گەورە لە قەزای خەبات بیسترا و دەرکەوت ژمارەیەک مووشەک لە نزیک پاڵاوگەکانی نەوت کەوتوونەتە خوارەوە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە قەزای خەبات پێی ڕاگەیاندین: کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی قەزای خەبات کران کە بەپێی زانیارییەکان دەگوترێت 3 مووشەک بوونە.

ڕاشیگەیاند: مووشەکەکان لە نزیک پاڵاوگەکانی کۆمپانیای کار و ئاغولان کەوتوونەتە خوارەوە.

هەروەها بەڕێوەبەری ناحییەی کەورگۆسک بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.