دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک کەوتنەخوارەوە.
پەیجی دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانمان کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەڕی خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.
ئاماژەی بەوەش دا کە مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە.
هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا پەیجی دژە تیرۆری کوردستان جەختیشی کردەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.