قایمقامی قەزای خەبات زانیاری لەبارەی زەرەروزیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی قەزای خەبات دەدات.
کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمشەو چوارشەممە 2 دەنگی گەورە لە سنووری قەزای خەبات بیسترابوون.
ڕاشیگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
لەبارەی زەرەروزیانەکانیشەوە قایمقامی خەبات جەختی کردەوە کە لە هێرشە مووشەکییەکەدا زیانی گیانی نەبووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، مووشەکەکان لە گوندی بەرگێلە و هەنجیرۆک کەوتوونەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.