پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکیان ڕاگەیاند کە زەوییەکی گرانبەهایان بەبێ ئاگاداری خاوەنەکەی فرۆشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات باندێكی ساخته‌كاریان ده‌ستگیر كرد كه به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی زه‌وییه‌كی گرانبه‌هایان فرۆشتبوو.
ڕاشیگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان بۆ دروستبوو له مامه‌ڵه‌ی زه‌وییه‌كی گرانبه‌ها كه به‌كه‌متر له‌نرخه‌كه‌ی خۆی و به‌به‌های نیو ملیۆن دۆلار فرۆشرابوو، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس ده‌ستی پێ كرد و توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی زه‌وییه‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
ڕوونیشی کردەوە کە له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و سێ تۆمه‌تباره به‌بریكارنامه‌ی ساخته ئه‌و زه‌وییه‌یان فرۆشتووه و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه ئاگاداری فرۆشتنی زه‌وییه‌كه نه‌بووه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمه‌تباران (ر. ر.ع – م. ع. م – م. ج. ع) به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماددەکانی 289/298 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.