Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 18:54

دوو میوانی هەمیشەیی سەر سفرەی بەربانگ

هاووڵاتییان چەند كاتژمێرێك بەر لە بەربانگ لە نۆرەی كڕینی دا رادەوەستن
کوردستان TV
100%

 ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا، كڕین و فرۆشتن لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت بازاڕی خواردن و خواردنەوەكان گەرمتر دەبێت و بەشێكی زۆری هاووڵاتییان بە نزیكبوونەوەی بەربانگ، بە كڕینی شەربەت، پاقلاوە و تورشیات بەرەو ماڵەوە دەگەڕێنەوە.
شەربەت كە كاتی بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا لەسەر خوانی ماڵەكان دەبینرێت و هاووڵاتییان چەند كاتژمێرێك بەر لە بەربانگ لە نۆرەی كڕینی شەربەتدا رادەوەستن و قەرەباڵغییەكی زۆر لەبەردەم دوكانەكانی فرۆشتنی شەربەت دەبینرێت.
هەروەها چەندین جۆر شیرینی بەتایبەت پاقلاوە، هاوشێوەی شەربەت لەسەر سفرەی بەربانگ دەبینرێت و بەشێك لە هاووڵاتییان وەكو نەریتێك بە درێژایی مانگی رەمەزان شیرینی لەسەر سفرەكانیان دادەنێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.