دیمترۆ كۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ كرد، چەكی زیاتر بدەنە ئۆكراینا بۆ ئەوەی بەرەنگاری هێزەكانی رووسیا ببنەوە.
كۆلیبا لەكاتی گەیشتنی بۆ بارەگای ناتۆ لە برۆكسل بۆ بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام گوتی: هاتووم بۆ داوكاری سێ شت،(چەك،چەك،دیسان چەك) هەركاتێك چەكەكان زووتر بگاتە دەستمان، ئەوا رۆحی زیاتر رزگاریان دەبێت و وێرانكاری كەمتر دەبنەوە.
لەلایەكی دیكەوە كاربەدەستێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند: ئەو هاوكارییەی كە بە بری 100 ملیۆن دۆلار بۆ مووشەكی جاڤلین دابین كرابوو، مەبەست لێی دابینكردنی پێداویستیی خێرای سوپای ئۆكراینا لە دۆنباس بوو.
هەروەها گوتی: هێزەكانی رووسیا لە چواردەوری كیێڤی پایتەخت و شاری چێرنیگیڤ، بە مەبەستی دووبارە خۆ رێكخستنەوە لەسەر خاكی بێلاڕووس و رووسیا، بە تەواوەتی لەم دوو ناوچەیە كشاونەتەوە.
ئۆكراینا داوای چەكی زیاتر لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەكات
هێزەكانی رووسیا لە چواردەوری كیێڤی پایتەخت و شاری چێرنیگیڤ، بە مەبەستی دووبارە خۆ رێكخستنەوە لەسەر خاكی بێلاڕووس و رووسیا، بە تەواوەتی لەم دوو ناوچەیە كشاونەتەوە.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.