Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 18:53

بەهۆی كەمتەرخەمی شوفێری بارهەڵگرێك دوو كەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

فازڵ حاجی ،گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لەرێگای (كەركوك -دوز) بارهەلگرێك كە كۆمەڵێك پارچەی كۆنكریتی هەلگرتبو و نەیبەستابوونەوە،لەكاتی ڕۆیشتن یەكێك لەپارچەكان دەكەوێت و بەر ئۆپلێكی تایبەت كەوت كەلەدوای دەڕۆیشت ،بەداخەوە شوفێروسەرنشێنێكی كوشت.
 هەروەها گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتی: چەند ناخۆشە بەهۆی ئیهمالی و گوێنەدانی تۆ ،خەلكانێك گیان لەدەستبدەن و هەموو خەون و ئاواتەكانیان بچێتە ژێر گڵ وخانەوادەكانیان بێ سەرپەرشت بمێننەوە.
فازڵ حاجی دەشڵێت:  تكایە بابەخۆمان دابچینەوەو بچوكترین وردەكاری لەكاتی لێخوڕین پشتگوێ نەخەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.