مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی بڕی (5،874،372،000 )دینار بۆ پڕۆژەی خاوێنكردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاكی پارێزگای دهۆك، گوژمەكە لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج دەكرێت.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی (5،874،372،000)دینار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خاوێنكردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاك لە پارێزگای دهۆك، بۆ ماوەی یەك ساڵ كە لە ڕێكەوتی 1/9/2021 تاوەكوو 31/8/2022 ، بڕی پارەی تەرخانكراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج دەكرێت.
سەرۆكی حكوومەت 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.