بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری، تیمەكانی شارەوانی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان سەرقاڵی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزارین، لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگەی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی دارەتووەوە پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30مەتری پزیكشان تەواو كرا.
پرۆژەی شەقامی 30 مەتری پزیشکان لە گەرەکی برایەتی لە ناحیەی دارەتوو، لەسەر داهاتی شارەوانی بە گوژمەى 97768000 نەوەد و حەفت ملیۆن و حەفت سەد و شەست و ھەشت ھەزار دینار بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ كرا، هەروەها شارەوانی شارۆچكەكەش دەڵێ پرۆژەكانیان بەردەوام دەبێت.
ههولێر.. پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری تەواو كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.