بۆ یادكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ساڵی 1950وه رۆژی 7ی نیسان دیاری كرا وه‌ك ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی و هه‌موو سالێك له‌م ڕۆژه‌دا بابه‌تێك دیاری ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بكرێته دروشمی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی له‌پێناو سه‌رنجدان و گرنگیدان به‌و بوارانه‌ی ده‌بنه جێی نیگه‌رانی و ده‌بنه كاری له‌پێشینه له‌لای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دروشمی ڕۆژی ته‌ندروستی جیهانی 2022ی ته‌رخانكردووه به‌ناوی هه‌ساره‌كه‌مان، ته‌ندروستیمان له‌نێو په‌تای كۆرۆنا و پیسبوونی هه‌ساره‌ی زه‌وی و زیادبوونی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی دڵ، له‌رۆژی جیهانی ته‌ندروستیدا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باس له‌پێویستی گرنگیدانی جیهان ده‌كات به‌ڕێوشوێنه به‌په‌له پێویسته‌كان بۆئه‌وه‌ی بگیرێته‌به‌ر له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ و هه‌ساره‌ی زه‌وی و پته‌وكردنی كاركردن له‌پێناو پره‌نسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگا و خۆشگوزه‌رانی. به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ساڵانه زیاتر له 13 ملیۆن حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كرێت ڕێگری لێبكرێت كه‌به‌هۆكاری ژینگه‌ییه‌وه ڕووده‌دات و خۆی ده‌بینێته‌وه له‌قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا كه به‌گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ندروستی داده‌نرێت كه‌ڕووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه به‌رده‌وامی قه‌یرانی ژینگه و ته‌ندروستی په‌یوه‌سته به بڕیاره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانیه‌كان و له%90ی خه‌ڵكی هه‌وایه‌كی ناته‌ندروست هه‌ڵده‌مژن به‌هۆی سووتاندنی سووته‌مه‌نی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی به‌رده‌وام به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و مێشووله به‌رده‌وامه له‌گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی خێراتر له‌هه‌موو كاتێك و دۆخی كه‌شوهه‌وا و تێكچوونی زه‌وی و كه‌می ئاو بۆته هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیان. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هه‌موو مه‌واده پیسكه‌ره‌كان و مه‌وادی پلاستیكی له‌ناو قووڵایی زه‌ریاكان و له‌به‌رزایی چیاكاندا ڕێگه‌ی بڕیوه بۆ نێو زنجیره‌ی خۆراكیمان، هه‌ربۆیه ئه‌م سیستمه خۆراك و خواردنی ناته‌ندروست به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌بێته هۆی زیادبوونی دیارده‌ی قه‌ڵه‌ویی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كانی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا توانای زانستی سه‌لماند له‌چاره‌سه‌ركردن هه‌روه‌ها ڕووی نایه‌كسانی له‌جیهاندا ده‌رخست و بووه هۆی ئاشكراكردنی پێگه لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا و دووپاتكردنه‌وه‌ی پێویستی بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌ك خۆشگوزه‌ران بێت و پابه‌ندبێت به‌هێنانه‌دی یه‌كسانی له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی ئێستا و ئاینده بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.