Erbil 38°C سێشەممە 01 تەمووز 19:32

له‌ خولی نایابی عێراقدا هه‌ولێر میوانداری كاره‌با ده‌كات

کوردستان TV
100%


 لە گەڕی بیست و شەشەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی عێراق، كاتژمێر10ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر، یانەی هەولێر میوانداری یانەی كارەبا دەكات، بۆ خۆئامادەكردن بۆ یاریەكە، یاریزانانی یانەی هەولێر دوایین یەكەی مەشقیان لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری سازكرد 
 
هەر سەبارەت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمشەوی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و كارەبا، شاندی یانەی كارەبا گەیشتنە شاری هەولێرو یاریزانانی یانەكە یەكەی ڕاهێنانیان بەسەرپەرشتی ڕاهێنەر لوئەی سەڵاح سازكرد، یانەی كارەبا لە كۆی بیست و پێنج یاری لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق، خاوەنی سیی خاڵەو لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەندی یانەكان دایەو بە جیاوازی تەنها خاڵێك لەپێش یانەی هەولێری چواردەمی ڕیزبەند دێت، لە یاری قۆناغی یەكەمی نێوان هەردوو یانەی كارەباو هەولێر كە لە سیی و یەكی تشرینی یەكەمی پارساڵ لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەردوو یانە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.