له یاریه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی یۆرۆپالیگ، یانه‌ی لایپزیگی ئه‌لمانی له یاریگای ریدبۆل ئه‌رینا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌نتای ئیتالی ده‌كات.
لایپزیگ له قۆناغی شازده توانی به‌ربه‌ستی رال سۆسیداد ببڕێت و بگاته قۆناغی هه‌شت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌تله‌نتا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بایه‌ر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی به‌ده‌ستهێناو خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، هه‌ردوو یانه دوایین ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌م یاریه كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تیپه ئه‌ڵمانیه‌كه نایه‌وێت به ئاسانی له ركابه‌ری دووربكه‌وێته‌وه، هه‌ردوو یانه له دوو وه‌رزی رابردوو وه‌ك ئه‌سپی ره‌ش ناوده‌هێنران، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزیان له چامپیۆنس لیگ پێشكه‌ش كرد.
لایپزیگ له دوازده یاری ڕابردوو له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان نۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، تیپه‌كه‌ی دۆمنیكۆ تیدیسكۆ دوایین بردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر بروسیا دۆرتمۆند بوو به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م تیپه له دوایین پێنج یاری پێشبڕكێی ئه‌وروپا له‌سه‌ر یاریگای خۆی ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئه‌مشه‌ویش پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌خولی ئه‌وروپا لایپزیگی ئه‌لمانی میوانداری ئه‌تله‌نتای ئیتالی ده‌كات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.