ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" رایگەیاند، "لە ئاکامی هێرشێکی ناڕاستەوخۆدا بۆ سەر گوندی خەزار لە نزیک دێرازوور لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دوو سەربازی ئەمریکی بریندار بوون".
هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستە روو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران بنکەی کێڵگەی عەمری نەوتی کە گەورەترین بنکەی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە سووریا کردە ئامانج.
روانگەکە ئەوەشی زیاد کرد، لە ئاکامی بۆردومانی مووشەکی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی رووباری فوراتەوە دەنگی تەقینەوەی گەورە لە ناوچەی کێڵگەی عەمری نەوتی بیسترا.
روانگەکە روونیشی کردەوە، ژمارەی مووشەکان پێنج دانە بوون و دوویان تەقینەوە و ئەوانەی دیکە نەتەقینەوە، و دەستبەجێ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان کرد بە وەشاندنی گورزی مووشەکی لە دژی پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە رۆژئاوای فورات.
له هێرشێكدا بۆ سهر بنكهیهكی هاوپهیمانان 2 سهربازی ئهمریكی برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.