Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 17:00

بابەکر زێباری: ئەوانەی ھەولێر دەکەنە ئامانج کۆمەڵێک گروپن چاویان بە قەوارەی ھەرێم ھەڵنایەت

کوردستان TV
100%


- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی ھەولێر دەکەنە ئامانج کۆمەڵێک گروپن و چاویان بە قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەڵنایەت و حکوومەتی عێراق بەرپرسیارە و پێویستە حکوومەتی نوێی عێراق ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و ناشکرێت دۆخی ناوچە کوردستانیەکان بەو شێوەیە بن و پێویستە کۆنترۆڵ بکرێت.

بابەکر زێباری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ئەو بۆردوومانکردنە بەردەوامەی ھەرێمی کوردستان و کردنە ئامانجی کوردستان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تەحەمولی قەوارەی ھەرێمی کوردستان ناکەن و چاویان پێ ھەڵنایەت، چونکە نایانەوێت ھەرێم پێش بکەوێت و ئارامی ھەبێت، بۆیە بەردەوام ھەولێر بۆردوومان دەکەن.

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ده‌شڵێت: ئەوانەی ئەو کارەش دەکەن بەشێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبین ئەوانەی گوێ بەکەس نادەن و دژی دەوڵەتی خۆیان و عێراقیشن، چونکە فرۆکەخانەی بەغداش بۆردوومان دەکەن.

زێباری باسی لەوەشکردووه‌: پێویستە حکوومەتی داھاتووی عێراق ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و ئێستاش حکوومەتی عێراق بەرپرسیارە، چونکە ئەو شوێنەی مووشەکی لێ ئاراستەی ھەرێم دەکەن حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە، بەڵام ئەوانە جۆرە گروپێکن تەنانەت بەئاشکرا و لە ڕێگەی تەلەفزیۆنەکانەوە قسە بە سەرۆکوەزیرانیش دەڵێن، بەڵام پێویستە حکوومەتی نوێی عێراق ئەو دۆخە چارەسەر بکات و ناوچە کوردستانیەکانی کۆنترۆڵ بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.