ئه‌مڕۆ 7-4-2022 به‌رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌ست نیشان كراوه ،به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كۆمه‌لێك زانیاری بڵاوكردۆته‌وه كه‌سه‌رنجی ده‌خاته‌سه‌ر له‌ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستیدا:
- پیسبوونی هه‌وا 13 كه‌س ده‌كوژێت له‌یه‌ك خوله‌كدا به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك.
- 9 كه‌س له‌كۆی 10 كه‌س هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن و سووتاندنی هه‌موو جۆره‌كانی سووته‌مه‌نی وه‌ك نه‌وت و خه‌ڵوز و غازی سروشتی ده‌بێته هۆی پیسبوونی هه‌وا.
- گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌یه و یارمه‌تیده‌ره بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه و ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی دڵ و نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان به‌هۆی مێشووله.
- 2 ملیار كه‌س ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاك و پارێزراویان ده‌ست ناكه‌وێت و ساڵانه 829 هه‌زار كه‌س به‌هۆی سكچوون و ئاوی پیس و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاوه‌رۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
- توتن ساڵانه زیاتر له8 ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت و ئالوده‌بوونی توند یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی مه‌ترسی سه‌ره‌كی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ و سیه‌كان.
- هه‌موو ساڵێك 600 ملیۆن دار ده‌برێته‌وه و ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌وا پاكه كه‌مده‌كاته‌وه كه‌هه‌ڵیده‌مژین.
ئا- كامران
له یادی رۆژی جیهانی ته‌ندروستییدا چه‌ند زانیارییه‌كی نوێ بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.