هاتووچۆى شه‌قڵاوه رایگه‌یاند، سایدى چوون و هاتنى تونێلى پیرمام بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى داده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7 ى 4 ى 2022، له راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى شه‌قڵاوه، بڵاویكرده‌وه به‌هۆى كاركردن له تونێلی پیرمام، له ئێستاوه و بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى، سایدى چوون و هاتنى تونێله‌كه داخرا.
راشیدهگهیهنن، سایدى هاتن و چوونى تونێله‌كه ده‌خرێته‌وه سه‌ر ڕێگاى كۆنى پیرمام، لادانى كاتى له چوون به‌ره‌و هه‌ولێر، له ده‌روازه‌ى كۆڕێ ده‌بێ، له هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه، له به‌رزه‌پردى به‌ستۆڕه ده‌بێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.