پۆلیسی ئیسڕائیل ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی له شه‌قامێكی شاری ته‌لئه‌بیب و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
پۆلیسی ئیسڕائیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه و له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه ئه‌نجامدراوه كه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه كردووه كه له چێشتخانه‌یه‌ك له شه‌قامی دیزنكۆف له شاری ته‌لئه‌بیب بوونه‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌رمی 2 هاووڵات و هه‌روه‌ها 10 برینداری تریش گه‌یه‌نراوه‌نه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاشكراشی كرد كه یه‌كێك له چه‌كداره‌كان ڕایكردووه و ئێستا هێزه‌كانی پۆلیسی به‌دوایه‌وه‌ن و پۆلیسیش داوای له هاووڵاتییان كردووه ئه‌وانه‌ی ماڵیان له نزیك شه‌قامه‌كه له بوونی هه‌ر تۆمه‌تبارێك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌مه سێیه‌مین هێرشی چه‌كدارییه ده‌كرێته سه‌ر هاووڵاتییانی ئیسڕائیل كه به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.