به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه به‌هۆی خۆڵبارین و هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌وه، له شه‌وی ڕابردووه‌وه تا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 222 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنی هه‌ولێریان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: دوای هاتنی شەپۆڵێکی چڕی خۆڵبارین لە سنووری شاری هەولێر، هەردوو نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ مەبەستی چارەسەری لەپێشوازی هاووڵاتیان بوون.
ڕاشیگه‌یاند: 222 هاووڵاتی لە دوێنی شەو تا کاژمێر 8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی بۆ مەبەستی چارەسەری کێشەی هەناسەتەنگی سەردانی فریاکەوتنەکانیان کردووە به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:-
فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات:152 هاووڵاتی
فریاکەوتنی ڕۆژئاوا:70 هاووڵاتی
کۆی گشتی:222 حالەت هەبووە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر هه‌روه‌ها دەستخۆشی لە پزیشکان و کارمەندان كرد کە هەمیشە لەبەردەوامیدابوونە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.