به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و کەسوکار و خانەوادەکەی، لەمەراسیمێکی شایستەدا تەرمی هونەرمەندی دیار و گەورەی شاری هەولێر ( هاوتا ئەسعەد ) لە گۆڕستانی بەحرکە بەخاکسپێردرا.
پارێزگاری هەولێر لە گوتارێکدا پرسە و سەرەخۆشی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندە بنەماڵە و کەسوکار و هونەرمەند و هونەردۆستان، پاشان ئاماژەی بەوە دا كه شاری هەولێر و هەموو کوردستان دەنگێکی ڕەسەن و هونەرمەندێکی گەورەی لەدەست دا کە زیاتر لە 40 ساڵ خزمەتی هونەر و ڕۆشنبیری کوردی کردووە.
ڕاشیگەیاند: هاوتا ئەسعەد کوردستان و هونەر و ئەدەب و شاری هەولێر و هاوڕێ و دۆستان و هونەرمەندان و خانەوادە و کەسوکاری بەجێهێشت، بەڵام بۆ ئەبەد دەنگ و ڕەسەنایەتی و ئاواز و لاوک و گۆرانییەکانی بەزیندوویی لەنێواماندا دەمێنێتەوە.
جێی باسه سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر هاوتا ئه‌سعه‌د له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.