هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ی بڵاو كرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كرابووه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباڕ.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه كاتژمێر 1:46 به‌ره‌به‌یان به فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدرابوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بگاته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری بنكه‌كه‌وه خرابووه خواره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه و هێزه‌كانیش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ن.
جێی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه به درۆن و مووشه‌ك هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له سنووری پارێزگای ئه‌نباڕ و هه‌روه‌ها بنكه‌كانی تری سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هه‌میشه‌ش لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی و تیرۆریستان به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.