په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شاری كه‌ركووك ئاشكرای كرد كه دوای په‌خشكردنی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر هه‌ردوو شاشه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، ڕێگرییه‌كانی ناردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی گونده‌كانی كه‌ركووك هه‌ڵگیرا.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوو رۆژ پێش ئێستا لە ڕێگای ھەردوو شاشەی (کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی) دەنگی خەڵکی گوندی سەربیرمان گەیاندە لایەنە په‌یوەنداره‌كان سەبارەت بە ڕێگریکردنی سوپای عێراق لە ناردنی بەروبوومی کشتوکاڵی گوندەکەیان بۆ ناو سه‌نته‌ری شاری کەرکووک.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن ئەندازیار ئاری سه‌یفەدین بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی کەرکووک ئاگادارکراینه‌وه كه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه لەگەڵ عەلی فه‌ریجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی شاری کەرکووک قسەی کردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی كه‌ركووك بەڵینی داوه بە ھەڵگرتنی ڕێگرییەکان و پێشكه‌شكردنی ئاسانکاری بۆ خەڵکی گوندی سەربیر و ته‌واوی گونده‌كانی تر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لەمڕۆ هه‌ینییه‌وه لە بازگاکانی کەرکووک ڕێگری لە ھیچ بەروبوومێكی کشتوکاڵی گوندەکان ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.