ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای ڕووسیا به مووشه‌ك بۆردومانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری كراماتۆرسك له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا كرد و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 30 كه‌س كوژران و 100ی تریش بریندار بوون.
ئاژانسی ده‌نگوباسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه: بۆردومانه‌كه كراوه‌ته سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل له نزیك شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 150 كه‌س بوونه‌ته قوربانی كه زیاتر له 30 كه‌س كوژراون و 100ی تریش برینداربوون.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕه‌تی كرده‌وه بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدرابێت و جه‌ختی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان ئه‌مڕۆ هیچ هێرش و بۆردومانێكیان نه‌بووه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كاتی بۆردومانه‌كه‌دا هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بوونه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی ده‌كرێ قوربانییه‌كان زیاتریش بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.