Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 13:25

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد ده‌كات

کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵه‌ی هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د كرد.

ده‌زگاكه‌ ڕایگه‌یاند: ھاوتا ئەسعەد ھونەرمەندێکی تێکۆشەر بوو لە رێگه‌ی سروود و سترانە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕییەکانیدا خزمەتی زۆری بە ھونەر و فۆلکلۆری کوردی و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان کردووە.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

 بەڕێزان/ خانەوادەی ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد )

 بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی ناوداری گەلەکەمان (ھاوتا ئەسعەد)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، ھەروەھا سەرەخۆشی لە ھونەرمەندی ئازیز (زیاد ئەسعەد) و سەرجەم ھونەرمەندان و ھەوادارانی دەنگی ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بەشەریکی خەمتان دەزانین.

 ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد) کە لە ساڵی (1961) لە دایکبووە و یەکێک بوو لەو ھونەرمەندە ناسراوانەی خاوەن دەنگ و سەدایەکی ھونەری تایبەتی خۆی بوو، لە ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و خاوەنی چەندین بەرھەمی ھونەرییە و شوێنپەنجەی لەمڕووەوە دیار و بەرچاوە.

(ھاوتا ئەسعەد) ھونەرمەندێکی تێکۆشەر بوو لە رێگای سروود و سترانە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕیەکانیدا خزمەتی زۆری بە ھونەر و فۆلکلۆری کوردی و دۆزی رەوای گەلەکەمان کردووە.

ھیواخوازین ھاوخەمیی دڵسۆزان و ھونەرمەندان و دۆست و ئاشنایانی دەنگی ھونەرمەند ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و کۆستی دیکە بە دووربن و، لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاکە ھاوتا بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

اناللە وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

8ـی نیسانی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.