بارەگای بارزانی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی هاوتا ئەسعەد دەکات.
بارەگای بارزانی لە پەیامەکەدا نووسیویەتی "سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی ھونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكتانین."
دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری ھونەر و هەولێر ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی ھونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
8ـی نیسانی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.