کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆڵە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ڕایگەیاند کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئه‌و شه‌پۆڵه خۆڵبارينه‌ى كه له ئێواره‌ى چوارشه‌ممه وه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى گرتۆته‌وە تا ئێستاش كاريگه‌ريیه‌كه‌ى به‌رده‌وامه، به‌ڵام به ئاستێكى كه‌متر له جاران و پێشبينيش ده‌كرێ له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا كاريگه‌ريه‌كى به‌ره‌به‌ره كه‌متر ببێته‌وه.
کەشناسی هەروەها مه‌وداى بينينى ئاسۆيى هه‌ندێک له ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستانی لە كاتژمێر 3 دواى نيوه‌ڕۆوە بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە:-
هه‌ولێر 2 کیلۆمەتر
شه‌مامک 3 کیلۆمەتر
پيرمام 5 کیلۆمەتر
سلێمانى 4 کیلۆمەتر
چه‌مچه‌ماڵ 3 کیلۆمەتر
دهۆک 3 کیلۆمەتر
زاخۆ 2 کیلۆمەتر
كه‌ركووک 2 کیلۆمەتر
دووزخورماتوو 800 مه‌تر
خانه‌قين 10 کیلۆمەتر

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.