Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 11:28

لە سلێمانی پێنج کەس بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی 5 کەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە، نووشتەکردن و فێڵکردن ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکرد."

ئەوەشی خستەڕوو کە "دوای کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن و فریودانی ھاووڵاتیان بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری توانیان لە چەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن."

هەروەها ڕایگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەست بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا گیرا کە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.

ئاماژەی بەوەشدا کە ھەریەک لە تۆمەتباران (ب. ع. غ لەدایکبووی 1966  - پ. ر. ئـ لەدایکبووی 1973  - ن. س. ئـ - ح. ح. ع لەدایکبووی 1947 – غ. ب. ع لەدایکبووی 1956) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.