Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 11:27

پارەی زیادەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، لەم هەفتەدا ڕێکارە کارگێڕییەکانی تەواو دەبێت و دەست بە دابەشکردنی پارەی زیادەی گەنمی جوتیاران دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو 50 هەزار دینارەی بۆ هەرتەنێک گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بڕیاری لێ درابوو چەکەکەی گەیشتۆتە هەرێمی کوردستان و دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لەم هەفتەدا ڕێکارە کارگێڕییەکانی تەواو دەبێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر ئەوجوتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێم کردبوو.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو بڕە پارەی کە مابوو بڕەکەی زیاتر لە 18 ملیار دینارە چەکی ئەوەش هاتووە و لەهەفتەی ئایندە دوای تەواوبونی ڕێکارە کارگێڕییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە تەنها پارێزگاکانی سلێمانی وهەولێر ئەو بڕە پارە وەردەگرن، چونکە دهۆک لە وەجبەی پێشو پارەی تەواویان وەرگرتووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.